دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

ئێران

زمانی فارسی نابێته‌ ٨مین زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ جیهان

پێشنیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ په‌سندكردنی زمانی فارسی وه‌كوو ٨مین زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ جیهان، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی زانستی، فه‌رهه‌نگی و ته‌ربییه‌تی ناسراو به‌ یونسكۆ (UNSCO)وه‌ ‌ ره‌د كرایه‌وه‌.

٣ی بەفرانباری ٢٧١٥
کوردستان

کرماشان/ بانگهێشت کردنی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات درێژەی هەیە

لەدرێژەی بانگهێشتکردنەکانی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی کوردی یارسان لە شاری کرماشان لەلایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ کرا.

٣ی بەفرانباری ٢٧١٥
کوردستان

بەهمەن قوبادی: هیوادارم كورد لەو قەیرانەی ناوچەكە كەڵك وەربگرێت و بە یەكپارچەبوون بگات

بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری سینەمایی بەناوبانگی كورد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پەیامنێرانی ئیتاَلیایی گوتی: "هیوادارم كورد لەو قەیرانەی ئێستای ناوچەكە كەڵك وەربگرێت و بە یەكپارچەبوون بگات".

٣ی بەفرانباری ٢٧١٥
ئێران

هاتنەدەنگی نووسەرانی ئێرانی لەمەڕ دەستبەسەر کردنی نووسەران و هونەرمەندان

خامەبەدەستانی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی نووسەران و هونەرمەندان لەو وڵاتە، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و ڕاستەوخۆ ڕووی داواکارییەکانیان ئاراستەی حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

٢ی بەفرانباری ٢٧١٥
مافی مرۆڤ

لێبووردنی نێونەتەوەیی: هێرشە هەواییەکانی ڕووسیە لە سووریە دەچێتە چوارچێوەی جینایەتی جەنگیەوە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردەوە؛ لە ئەنجامی هێرشە هەواییەکانی ڕووسیە لە سووریە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی کوژراون و ئەم هەوڵەی کرێملین دەچێتە چوار چێوەی جینایەتی جەنگییەوە.

٢ی بەفرانباری ٢٧١٥