کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بوو
کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی ئاقاری شاری سەردەشت، بە سەختی بریندار بوو و باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە کاسبکارە ناجێگر ڕاگەیەندراوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی ئاقاری شاری سەردەشت، بە سەختی بریندار بوو و باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە کاسبکارە ناجێگر ڕاگەیەندراوە.
پاش بڕینەوەی حوکمی قورس بۆ حەوت هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە زیندانی درێژماوە مەحکووم کران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری شنۆ نیگەرانیی دەربڕیوە.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پاوە، لە گۆڕەپانی "ئازادی"ی شاری تاران، بە هەڵگرتنی کۆڵێک بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ کۆڵبەرانی کورد، پشتیوانیی خۆی لە کۆڵبەرانی کورد دەربڕی.
منداڵێکی ساوا لە کاتی لەدایکبوونی لە شاری مەریوان، بە هۆی هەڵەی پزشکەکانی نەخۆشخانەی بوعەلیی ئەو شارە، دەستی ڕاستی تووشی پچڕانی دەمار بووە.
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانیی شاری بجنوورد بە هۆی دوا کەوتنی مووچەکانیان، ناڕەزایەتیان دەڕبری.
کرێکارێکی کورد لە شاری بانە لە کاتی خاوێن کردنەوەی دەزگای کارگەی "بەرهەمهێنانەوە" (بازیافت) بە سەختی بریندار بوو.
بۆ ڕێزگرتن لە کەسانی ناوداری نەتەوەی کورد، پەیکەری شاعیر ئەحمەدی کۆڕ و وەرزشوانی کورد سیامەند ڕەحمان لە شنۆ دانرا.
ناوەندێکی ئاڵمانی بە ناوی "هایێنڕیش بوڵ" و "سماڵ مدیا"ی بریتانیایی لە ڕاپۆڕتێکی ١٦٢ لاپەڕەییدا لە ژێر ناوی "بەهەشتی لەکیس چوو" باسێکی تێروتەسەلیان لە سەر بارودۆخی ئاو و ژینگەپارێزی لە ئێران، بڵاو کردووەتەوە.
وەرزشوانێکی کوردی تەمەن ٢٦ ساڵ، وەکوو باشترین وەرزشوانی ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن فێدراسیۆنی جیهانیی "هەڵگرتنی قورسایی" دەستنیشان کرا.