کوردستان بوو بە جێگەی تێکەڵچوونی نیزامی حیزبە کوردییەکان و سپای پاسداران
شەڕ وتێکەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و سپای پاسداران لە شاری سنە هاتە ئاراوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
شەڕ وتێکەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و سپای پاسداران لە شاری سنە هاتە ئاراوە.
بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران جێگیر لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیه کۆڵبەرێکی کورد گیانی خۆی لە دەست دا و یەکێکی دیکە بە توندی بریندار بوو.
کچە کوردێکی خەڵکی کوردستانی ئێران خهڵاتی تایبهتی بیست و حهوتهمین فێستیڤاڵی نێونهتهوهیی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی دەست هینا.
چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کران.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانیە.
گەورەترین پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ کە بڕیار بوو ئەمساڵ کۆتایی بێت بە هۆی قەرزداریەوە داخرا.
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران بوو بە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە.
کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی پێرانەگەیشتنی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی شاری سنە، بارودۆخی جەستەیی نالەبارە.
لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان، مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کرا.
ڕێبەری حکوومەتی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ یەک پارچەیی خاکی عێراق دووپات کردەوە.