چوارشەممە، ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکان لە ئێراندا، هەتا ئێستە نزیک بە ٥٠ خوێندکار دسبەسەر کراون

لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستاندا، هەتا ئێستە نزیک بە ٥٠ خوێندکاری ئێرانی و کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتی_ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

١٥ی بەفرانباری ٢٧١٧
کوردستان

خوێندکارێکی کارناسی باڵای مێژوو، لە لایەن ‌‌هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەر کردنی خوێندکارانی کورد لە شارەکانی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خوێندکارێکی کورد، لە قۆناغی کارناسی باڵای مێژوو، خەڵکی شاری "دەڕشار"ی پارێزگای ئیلام لە زانکۆی تاران دەسبەسەر کرا.

١٤ی بەفرانباری ٢٧١٧
کوردستان

خەڵکی کوردستان لە ترسی ڕووخانی حکوومەت پارەکانیان لە بانکەکان دەردەهێنن

بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی شارەکانی ئێران و کوردستان لە چەند ڕۆژی رابردوودا، هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ترسی ڕووخانی حکوومەت ویشکەپارەکانیان لە بانکەکان دەردەهێنن.

١٣ی بەفرانباری ٢٧١٧
کوردستان

بانگهێشت کردنی بەردەوامی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بۆ ئێدارەی ئیتلاعات

لە درێژەی ڕەوتی بانگهێشت کردنی بنەماڵەی ئەندامانی چالاکانی سیاسی لە کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسییان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.

١٣ی بەفرانباری ٢٧١٧