هاووڵاتییەکی بەهایی لە شاری سنە بە دوورخرانەوە و زیندان مەحکووم کرا
هاووڵاتییەکی بەهایی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ساڵێک دوورخرانەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هۆرمۆزگان مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی بەهایی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ساڵێک دوورخرانەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هۆرمۆزگان مەحکووم کرا.
سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار و کوژراون.
سمیناری "خەسارناسیی ڕۆژنامەگەریی کوردی" لە مەریواندا، بەڕێوەچوو.
لە درێژەی تەقە کردن لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار کران.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئێعدام کرا.
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی ناوچەی قوتوور بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەست دا.
بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە لە شاری سەرپێڵیزەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لێکەوتەوە.
چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی دادسەرای ئەو شارە و لە دوو دۆسیەی جیاجیادا، دادگایی کرا.
لقی ١٠١ی سزای دادگای گشتیی شاری سەقز، حوکمی ٧٤ زەربە قامچی، بۆ چالاکێکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە هاوکارەکانی ئاژانسی هەواڵی موکریان بڕیەوە.
فەرماندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە "حدکا" باسی لە گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەکی ئەم حیزبە لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ئیتلاعاتدا کرد.