٢٠ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەر کردنی مامۆستایەکی کورددا تێپەڕی
سەرەڕای تێپەڕانی ٢٠ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕانی ٢٠ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بۆ ژمارەیەک لە شاعێرانی کورد خەڵکی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندانی بۆ ٦ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران پشتڕاست کردەوە.
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی و مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا محەممەد ڕەبیعی دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، ژنێکی کورد هانای بۆ خۆسووتاندن برد و پاش چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لە دەست دا.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەهەمبەر لەنێوبردنی بەربڵاوی دارستانەکانی ئەو شارە، لە لایەن کەسانی بەرژەوەندیخوازەوە، دژکردەوەی نیشان دا.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، لە کاتی کارکردندا، کارەبا دەیگرێت و گیانی لە دەست دا.
دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری پیرانشار کوژراو و بریندار بوون.
کەمتر لە یەک حەوتووی ڕابردوودا، ١٠ کۆڵبەری کورد، لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراو و بریندار بوونه.
ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵكی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.