چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتیی نەغەدە هۆکاری مەرگی مەحیەدین ئیبراهیمیی "سزای یاسایی" ڕاگەیاند

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتیی نەغەدە بە دەرکردنی بەڵگەی کۆچی دوایی بۆ مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو لە زیندانی ورمێ، هۆکاری مەرگی ناوبراوی "سزای یاسایی" ڕاگەیاندووە.

١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

زانیار توندڕەو بەبێ دەسپێڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمان لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە بۆ کەمپی پەنابەران لە "مۆغلا" ڕاگوێزرا

زانیار توندڕەو، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی شاری پیرانشار، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان سۆمای چاوی ڕاستی لەدەست دابوو، لەلایەن پۆلیسی یوونانەوە ڕادەستی پۆلیسی تورکیە کراوە و لە کەمپی پەناخوازن، لە…

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

چاوی ڕاستی سامان هیممەتی، خۆپیشاندەری خەڵکی ئاودانان تەنیا توانای ناسینەوەی ڕووناکیی هەیە

سامان هیممەتی، خۆپیشاندەری خەڵکی ئاودانان لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ژن، ژیان، ئازادی، چاوی ڕاستی لە مەودای نزیک ٢٠ میترییەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە، بە گولـلەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

محەممەد قادرپوور بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، محەممەد قادرپوور، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

گۆڕینی تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی بۆ "دروستکردنی گرووپ بەمەبەستی ڕووخان"

ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان کە لە سەرەتای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا باسی لە گۆڕدرانی تۆمەتەکەی بۆ "دروستکردنی گرووپ بەمەبەستی…

٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣