حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کرماشان لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردان، حەکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید محەممەدیفەر" خەڵکی کرماشان، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردان، حەکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید محەممەدیفەر" خەڵکی کرماشان، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.
چاوی ڕاستی مەسعوود ڕەحیمپور، خۆپیشاندەری خەڵکی سەقز بۆ چوارەمین جار لە نەخۆشخانەی نیکووکاریی تەورێز نەشتەرگەریی بۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی جۆزەردان، بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
سەردار شاهمورادیان، خوێندکاری خەڵکی سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە زیندانی ئەم شارەیە.
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز بانگهێشتی دادگای ئینقلابی سەقز کرا.
فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو لەلایەن لقی ١١٣ی دادگای کەیفەری ٢ی بەهەشتیی ورمێ، بە سێ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردان، فارووق عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دربکە"، سەر بە شاری پیرانشار بۆ دووەمین جار لە نەخۆشخانەی "ئاشتی"ی سۆران، نەشتەرگەریی بۆ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلام ئیسماعیلپوور"، خەڵکی گوندی "سپی ئاو"، سەر بە شاری باینگان، بە هۆی ڕاوەستانی دڵ لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردان، ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، جەماڵ ئەعزەمی، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرباوا، دانیشتووی جوانڕۆ، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.