برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەنسار(پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقایی"ی شاری شاهۆ سەر بە ڕوانسەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەنسار(پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقایی"ی شاری شاهۆ سەر بە ڕوانسەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "قوباد فەرهادپوور"، خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "جەعفەر محەممەدپوور"، کوڕی محەممەد، خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارش شەریفی"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی جۆزەردان، ژنێکی زیندانی بە ناوی "پەروین مووسەوی"، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدان لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێوە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.
دۆسییەی ئێحسان محەممەدی، منداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ، کە زیاتر لە ٨ مانگە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێدایە، بە حوکمی "موحاربە" لەلایەن لقی سێ دادگای ئینقلابی ورمێوە ڕادەستی دادگای کەیفەری یەکی تایبەت بە تاوانەکانی مێرمنداڵان لە…
محەممەد ئالانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سینگان"، سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی چواریاری نەبیی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی گوندی نەنەڵەی سنە لە دادگای تایبەتی…
ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرعان حەسەنزادە"، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی لەتیف، خەڵکی شاری شنۆ پاش ڕۆیشتن بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادسەرای ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە…
شەوی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردان، منداڵێکی کار بە ناوی "سرووش عەبدوڵڵازادە"، تەمەن ١٠ ساڵ، کوڕی قارەمان و شەیدا، خەڵکی سەقز و دانیشتووی دیواندەرە، کە بە هۆی تەقینەوەی گاز بەتوندی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.