ھەینی، ٢٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

تاران؛ فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ تاران
کوردستان

پشتیوانیی خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی کوردی یارسان و زیندانیی سیاسیی پێشوو لە ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی مەحکووم بە لەسێدارەدران

خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک وەکوو کەفیلی ڕەزا ڕەسایی، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر شکاندنی بێدەنگی لەمەڕ دەرکرانی حوکمی لەسێدارەدران دژی ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕەخنەی لە دەنگی بەناحەقی دادوەر،…

١٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

ورمێ؛ ئێحسان محەممەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، ئێحسان محەممەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ شاهۆ بەرهەم لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش زیاتر لە ساڵێک دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، شاهۆ بەرهەم، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕێ عیسا، خەڵکی شنۆ، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش زیاتر لە یەک ساڵ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ…

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ زیندانی ورمێ
کوردستان

دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەلاسی باوەجانی

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شادمان محەممەدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣