بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحیان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحیان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئێوارەی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، سۆهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسیی خەڵکی بۆکان و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، کرایە ئامانجی هێرشێکی تێرۆریستی و بەتوندی بریندار بوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، سەلاح ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "چەشمیەر"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "شەهباز لەتیفی سەرینی"، تەمەن ٣٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان، جێبەجێ کراوە.
لە بەرەبەری قەتڵی حکوومەتیی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، خوشکی ناوبراو بە ناوی ئەسرین محەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دایە مینا، دایکی ئەسرین،…
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە؛ بە جۆرێک کە تەنیا لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا، ٥٨ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی…
سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕەتکرانەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مورەخەسی لەلایەن دادستان و ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، مانی لە خواردن گرت.
شەوی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، "جەلال حەیدەریان"، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی گوندی "قاچیان"، سەر بە بەشی کەرەفتووی شاری دیواندەرە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ئومید ئەسەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران، دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر، "کەرەمی"، بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کراوە کە جێبەجێکرانەکەی لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، هەڵپەسێردراوە.