یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

تاران؛ هێزە ئەمنییەتییەکان پێشیان بە چوونەدەرەوەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ساخارۆف گرت

بنەماڵەی ژینا ئەمینی بڕیار بوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف لە پارلەمانی ئورووپا، بچنە فەرانسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا، پێشیان بە سەفەرەکەیان گرت.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ تاران
کوردستان

شنۆ؛ چوار هاووڵاتیی کورد بە شەش ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سلێمان شاروێرانی"، "ئارام شەعبان"، "عەبدولکەریم کاکول" و "فخرەدین پوودات"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مێهدی ڕەزایی" بە شەش ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران.

١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ شنۆ
کوردستان

لەسێدارەدرانی زیندانییەکی دیکەی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی کەرەج

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی دیکە بە ناوی "مەنووچێهر بەرزگەر"، خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣