زیندانی ئێڤین؛ وریشە مورادی ڕەوانەی بەندی ژنان کرا
ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبار، وریشە مورادی (جوانا سنە)، ژنە چالاکی کورد، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە، ڕەوانەی بەندی ژنانی ئەم زیندانە کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبار، وریشە مورادی (جوانا سنە)، ژنە چالاکی کورد، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە، ڕەوانەی بەندی ژنانی ئەم زیندانە کرا.
ڕۆژی سیشەممە، ٥ی بەفرانبار، داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی خەڵكی مەهاباد، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزڵحساری کەرەج کرا.
لقی یەکی دادگای نیزامی یەکی پارێزگای ورمێ، بڕیاری وەرگرتنی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنیی سدیق عەینی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆی دەر کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان محەممەدزادە"، خەڵکی شاری ڕەبەت، سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، بە هۆی نەخۆشی، لە زیندانی ئەم شارەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدجەعفەر محەممەدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی تۆفیق و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "موختار شیعری"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
حوکمی لەسێدارەدرانی ڕەزا ڕەسایی، لە هاووڵاتییانی کوردی یارسانی خەڵکی شاری سەحنە، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە.
یاسر ڕەحمانیڕاد، پزیشکی گشتی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای گشتیی بەشی ڕوومشکان، سەر بە لوڕستان کرا.