یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

موسەیب فەتاح بەیگی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسەیب فەتاح بەیگی"، خەڵکی ئیلام، پاش بانگهێشتگران بۆ لقی ٣ی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئیلام…

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی پێنج زیندانی بە ناوەکانی "مەسعوود ڕۆستەمی، مەنووچێهر(حوجەتوڵڵا) عوقابی، داریووش شوکرزادە، ناوخاس مەلەکی (مەلەک زادە) و ئەفشین محەممەدی"، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە زیندانی…

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە نەغەدە

ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد جۆخور (ئەمینی‌فەر)"، خەڵکی گوندی "ئالیاوێ"، سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

زیندانی قزڵحسار؛ چوار زیندانیی عەقیدەتیی مەحکووم بە لەسێدارەدران کە دۆسییەکەیان لەگەڵ داوود عەبدوڵڵاهی هاوبەش بوو، مانیان لە خواردن گرت

١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢؛ ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت و مامۆستا فەرهاد سەلیمی، چوار زیندانیی عەقیدەتیی مەحکووم بە لەسێدارەدران کە دۆسییەی هاوبەشیان لەگەڵ دادوود عەبدوڵڵاهی هەیە، دوابەدوای زۆربوونەوەی مەترسیی لەسێدارەدرانی داوود…

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ محەممەدجەعفەر محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدجەعفەر محەممەدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی تۆفیق و خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری برینداربووی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار کە چاوی بریندار بووە، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

هاووڵاتییەک بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەمزە سەجادی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کورد هاوکات لەگەڵ ٧ـەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی ناوبراو، جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کورد، پاش ١٤ ساڵ زیندان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣