یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سومەیە قادری" کچی تاهیر و خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار و "حوسێن بایزیدی" کوڕی محەممەد خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

مەریوان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «ستار کیانی» کوڕی سەعید خەڵکی گوندی تازاوای سۆفی بلە، سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هونەرمەندان لە کوردستان؛ بەردین جەعفەری هونەرمەندی خەڵکی گیەڵان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هونەرمەندان بە ئامانجی سەرکوت و تۆڵەسەندنەوە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان، بەردین (حەمزە) جەعفەری، هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە گیەڵان دەسبەسەر کرا.

١٥ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "خەسرەو باباوەلەدینی" خەڵکی گوندی "سەرماج حوسێنخانی" سەر بە شاری هەرسین لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

١٥ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سنووری بانە؛ جەلال سۆهرابی دووهەمین کۆڵبەری کوژراو بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ جەلال سۆهرابی تەمەن چل ساڵ و خەڵکی گوندی تاژان سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری سوورکێوی بانە کوژرا.

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ سنووری بانە
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕەشیدپاک"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "فەخرەدین مودەڕسی" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ شنۆ