یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

حوسێن مەحموودپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن مەحموودپوور" کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەبدیخانەی نەغەدە کرا.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بانه؛ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی حاجی ساڵح و خەڵکی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "گڵەسوورە"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ بانه
کوردستان

سەقز؛ چێشتخانەی "ڕۆمانۆ" بەپێی یاسای بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ "بێ حیجابی" داخرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چێشتخانەی "ڕۆمانۆ" هەڵکەوتوو لە شاری سەقز بە فەرمانی "ئیدارەی چاوەدێریکردن بەسەر شوێنە گشتییەکانی فەرماندەیی ئینتیزامیی شاری سەقز" و بەپێی یاسای بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ "بێ حیجابی" داخرا.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی چالاکێکی بواری ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، جەمشید چەرخکار، چالاکی بواری ژینگە و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"ی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو لە بەندیخانەی دەستگردی ئێسفەهان

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "حوسێن بایزیدی"، تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی میاندواو لە بەندیخانەی دەستگردی ئێسفەهان جێبەجێ کرا.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلام سوڵتانی"، خەڵکی گوندی "خورینج" و "محەممەد مورادی'' خەڵکی گوندی "بێکۆس" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤