پێنجشەممە، ٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی كورد بەبێ‌بەشداریی نوێنەرانی ژنانی كوردستانی ئێران دەستی پێكرد

دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی كورد لە كاتێكدا ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەستی بەكارەكانی كرد كە لەلایەن نوێنەرانی ٨ رێکخراوی ژنانی كوردستانی ئێرانەوە بایكوت كراوە و لە بەشداری كردن خۆیان بواردووە.

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

دادگای ئینقلابی خۆی 5 هاووڵاتیی خەڵكی ماکۆی بە 46 ساڵ زیندان مەحكووم كرد

5 هاووڵاتیی خەڵكی شاری ماکۆ لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، سەرجەم بە 46 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كران.

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

خوڵبارین سەرجەم كوردستانی ئێرانی گرتەوە

بەهۆی نزیكیی ناوچە كوردنشینەكانی كوردستانی ئێران بە وڵاتی عێراق كە ناوەندی تەپ و تۆز لە ناوچەكەیە، ژیانی هاووڵاتییانی لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو كردۆتەوە.

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

كەش و هەوای پولیسی بەسەر شاری ورمێ‌‌دا زاڵە/ دەستبەسەر كرانی ژمارەیەك هاووڵاتی

دوابەدوای خوپیشاندانی بەرینی هاووڵاتییانی شاری ورمێ‌بە وشك بوونی ئاوی زەریاچەی ورمێ‌، ژمارەیەك خوپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران و لە حاڵی حازردا كەشی پۆلیسی و ئەمنیەتیی بەسەر هێندێ‌لە شوێنە سەرەكییەكانی شاری ورمێدا…

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

لە ئیعتراز بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ‌، لە چەند شار خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت

بەردەوامیی رەوتی ویشك بوونی زەریاچەی ورمێ‌ بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵك و بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەكانی ورمێ‌، تەورێز، خۆی و مەراغە خەڵك و چالاكانی ژینگەپارێز خۆپیشاندان رێك بخەن.

١ی جۆزەردانی ٢٧١٢