هاووڵاتییەکی دیكەی كورد بەهۆی تەقەی هێزی ئینتزامییەوە كوژرا
كاسبكارێكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد كە بە ماشین سەرقاڵی كاسبی بووە، بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هیزی ئینتزامی لەسەر جادەی تەورێز ماشینەكەی وەرگەڕاوە و گیانی لەدەست داوە.
كاسبكارێكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد كە بە ماشین سەرقاڵی كاسبی بووە، بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هیزی ئینتزامی لەسەر جادەی تەورێز ماشینەكەی وەرگەڕاوە و گیانی لەدەست داوە.
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی مەهاباد لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئازەربایجانی رۆژئاواوە بە 2 ساڵ زیندان حوكم درا و بۆ تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی شاری مەهاباد كرا.
سەرەڕای ئەوەی كە هێشتا وەرزی بەهارە و زۆر ناوچەی كوردستان شینایی و كەسكە، بەڵام لەگەڵ نزیك بوونەوە لە وەرزی گەرما، دارستانی چڕی گوندی "حەسەن ئاوا"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر درا.
چوارەمین فێستیڤاڵی كولتووریی هەورامان بە بەشداریی هاووڵاتیانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان لە ناوچەی تافانی سەر بە بیارە بەڕێوە چوو.
فەرماندەی یەكێك لە بنكە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران داوای لە كۆڵبەرانی سنووری مەریوان كردووە كە بە نووسراوە بەڵێنی بدەن كە ئەگەر لە یەك كیلۆمیتریی سنووركوژران، بەرپرسایەتیی گیان لە ئەستۆی خۆیانە.
بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن سەرچاوەیەكی ئاگاوە بە كوردپا گەیشتووە، زیادبوونی نرخی گاز، گرفتی تهندروستی، پەروەردە و بارهێنان، شارەوانی و سەرچاوە سروشتییەكان و نەبوونی بەڕێوەبەرییەكی تۆكمە بوونەتە كێشەی سەرەكیی هاووڵاتییانی مەریوان.
تەقینەوەی مین لە ئاوایی "نەناس"ی سەر بە ناوچەی "دوڵێ" ورمێ بە كووشت چوونی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانی لێكەوتەوە.
سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە 11ی بانەمەڕ بێجگەلە هاووڵاتییەكی كوردی ورمێ دوو كەسی دیكەشی ئەو ناوچەیە لە زیندانی شاهڕوود لە سێدارە دران.
وەزیری بەرگریی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، جێگیر كردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ئیمارات شتێكی "زیانبار"ە و هەروەها وتیشی: ئەو هەوڵەی ئەمریكا ئەمنیەتی ناوچەی رۆژهەڵاتیی ناڤین دەخاتە مەترسییەوە.
جارێكیتر دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەرتشی توركیە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردمان كرد.