هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان گیانی لەدەست دا
هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی "گوڵتەپە"ی سەر بە شاری بۆكان كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و پاش 2 رۆژ مانەوە لە بێهۆشیدا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.









