یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ ئازادیی سۆلماز حەسەنزادە پاش ٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسی بە دانانی بارمتە

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سۆلماز حەسەنزادە خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش تێپەراندنی ٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ و ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠…

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

پیرانشار؛ بانگکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسن ئاجی"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "کانی بداغ" و دانیشتووی پیرانشار، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری سەرەڕای پێویستیی بە چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری کە لە مورەخەسیی دەرمانیدابوو، پاش بانگکران بۆ لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سەقز دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگوێزرا.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

ئازادیی کاتیی سەردار شاهمورادیان لە ناڕازییانی بزووتنەوەی ژینا بە دانانی بارمتەی ٧ میلیاردی پاش ١٨ مانگ دەسبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەردار شاهمورادیان خوێندکار و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، پاش ١٨ مانگ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٧ میلیاردی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەلام خزرنژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام خزرنژاد"، کوڕی موراد خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

مانگرتنی سۆلماز حەسەنزادە لە خواردن لە ژووری تاکەکەسی و بانگکرانی باوک و دایکی بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان

٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣؛ بە تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە مانگرتنی سۆلماز حەسەنزادە لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ، ناوبراو بە بێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر دەسبەسەرە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێ…

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ دەستداگرتن بەسەر دەیان میلیارد سامانی کاوە عەزیزی، چالاکی سیاسی لە دەرەوەی ئێران

٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣؛ بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کوردپا گەیشتووە، هەموو سامانی کاوە عەزیزی، چالاکی سیاسی لە دەرەوەی ئێران کە دەیان میلیارد تمەن خەمڵێندراوە، بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و دادگای کرماشان دەستی بەسەردا گیراوە.

٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

سورەیا قەیتەران بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا

ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سورەیا قەیتەران، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کانی مەلا" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.

٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤