کچە قوتابییەکانی رووداوی شیناوێ رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کران
٣ کچە قوتابیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شیناوێ کە دەبوا ٥ رۆژ پێش ئێستا بۆ ئیسفەهان بگوازرایەنەوە، ئەمڕۆ رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کران.
٣ کچە قوتابیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شیناوێ کە دەبوا ٥ رۆژ پێش ئێستا بۆ ئیسفەهان بگوازرایەنەوە، ئەمڕۆ رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کران.
زیاتر لە٣٠ شۆفیری کورد کە ناڕەزایەتییان لەمەڕ کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پارکینگی "بەندەر ئیمام" دەبڕیبوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
سەرلە بەیانی رۆژی سێشەممە ٦ هاووڵاتیی کورد بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لە ناوچەی سەردەشت بوونە قوربانی.
٢ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری کەنگاوەر بە هۆی رووداوی گازەوە گیانیان لەدەست دا.
بەرپرسانی زانكۆی پەیام نووری ورمێ بەپێی بڕیارێکی نوێ، ئەو خوێندكارانەی كە پارەی مانگانەیان نەداوە، مافی بەشداری کردن لە تاقیكارییەكانیان پێ نادرێت.
پایەگای بەسیج لە گوندی گەلێن بە مەبەستی کونترۆڵی هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە چەندین شوێن کامێرای مەدار بەستەی دامەزراندووە.
بە هۆی نەبوونی دەوا و دەرمان و ئیمکاناتی سەرەتایی پزیشکی لە ناوەندی دەرمانیی بەخشی نەوسوود، هاووڵاتییەکی کورد گیانی لە دەست دا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حەفتەی رابردوو لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان، ٣ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.
بە هۆی بەرز کردنەوەی دیواری بەنداوی لەگزی، زۆربەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی ناوچەی سەقز لە دەورووبەری ئەو بەنداوە دەچنە ژێر ئاو.
لە درێژەی کێبڕکێیەکانی "کۆنگ فۆ"ی وڵاتی ئێران کە لە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو، ٣ پارێزگای کوردنشین پلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان بە دەست هێنا.