دیواندەره؛ ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ٥ کەس
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر دارایی" خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر دارایی" خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ماردین دێهقانی، هاووڵاتیی خەڵكی "سەردۆش" و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، محەممەد ئەمینی، نەوید شەریفی، فواد مورادی و فەرهاد قەمەری، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز و دانیشتووی هەشتگردی کەرەج لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو و سزای تەواوکەر سزا درا.
ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، موختار ئەسەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە لە بەشی ئامۆژگاریکردنی ژمارە ٤ی بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان به دانانی بارمته به شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید ئەبووبەکری" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "گرداسێ" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان زەنگی" و "سیامەند زەنگی" خەڵکی گوندی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بە…