یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

مەریوان؛ زانیار ئەفسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار ئەفسەری" تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبسەر کرا.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "سەجاد بەندگی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ سیامەک هەیاسی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیامەک هەیاسی، هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

جەلیل مەولوودی بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، جەلیل مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند و مەحموود قەنبەری‌وەند بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران

ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند تەمەن ٤٩ ساڵ کوڕی حەسەن و مەحموود قەنبەری‌وەند تەمەن ٤٨ ساڵ و کوڕی حەسەن، خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران.

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی میاندواو گەیشتە دوو کەس

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سلێمان قەهرەمانی" خەڵكی سایین قەڵا لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم بەندکراوە، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژەی بەندیخانەی میاندواو…

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکرانی ڕاشد ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، ڕاشد ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ سەوڵاوا