لەپارێزگای ئیلام دوو پڕۆژە بە نیوەچڵی ماونەتەوە+ وێنە
پڕۆژەكانی یاریگای پازدە هەزار كەسیی شاری ئیلام و بینای قوتابخانەی شەوانەی بەخشی "موورموور"ی سەر بە شاری ئابدانان بە نیوەچڵی مانەتەوە و بینای قوتابخانەكە بۆتە "كادێن".
پڕۆژەكانی یاریگای پازدە هەزار كەسیی شاری ئیلام و بینای قوتابخانەی شەوانەی بەخشی "موورموور"ی سەر بە شاری ئابدانان بە نیوەچڵی مانەتەوە و بینای قوتابخانەكە بۆتە "كادێن".
شەوی رابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لەئەنجامی تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئیراندا بە توندی بریندار کرا.
لەشاری بۆكان كۆنسێرتێكی مۆسیقای فۆلكلۆری ئێرانی لەلایەن گرووپی "باربد و نكیسا" بەڕێوە دەچێت.
بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەدیبان و شاعیرانی کوردی خەڵکی شارەکانی ئوستانی کرماشان، شەشەمین فێستیڤاڵی شێعری تەوزی کوردی لەشاری کەنگاوەر بەرێوە چوو.
لەشاری شنۆ میچی خانوویەک بە هۆی کۆنی و رزینی دارەکانییەوە بەسەر پیرێژنێکی تەمەن ٨٦ ساڵەدا رووخا.
ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵەی کوردی خەڵکی ناوچەی شنۆ بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
وەحید بابایی وێنەگری کورد توانی لە رکابەرییە جیهانییەکانی "وێنەی نوێی ساد ٢٠١٣" لە سێربستان خەڵات بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
پاش زیاتر لە ٧ مانگ لە دەستبەسەر کرانی ژن و مێردێکی مەریوانی بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارە، هەتا ئێستا چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.
گرووپی ژیوار بە سەرپەرشتیی "ژیوار شێخەلئیسلامی" و ژنە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، کۆنسێرتێکی مۆسیقایی رێک دەخات.
پیشانگایەکی نیگارکێشی لەژێر ناوی "رویای رنگی" پێکهاتوو لەبەرهەمی منداڵانی کوردی شاری سنە لە هۆڵی "پەردیس"ی سینەما بەهمەنی ئەو شارە کرایەوە.