نوێنەری ئوستانی ئازەربایجان رێگەوبانەکانی ورمێی بە کوشتارگا وەسف کرد
نوێنەری خەڵکی ورمێ لە مەجلیسی ئیسلامی رێگەوبانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوای بە کوشتارگای هاووڵاتییان و رێگەی مەهابادیشی بە مەترسیدارترین رێگەی ئەو ئوستانە وەسف کرد.
نوێنەری خەڵکی ورمێ لە مەجلیسی ئیسلامی رێگەوبانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوای بە کوشتارگای هاووڵاتییان و رێگەی مەهابادیشی بە مەترسیدارترین رێگەی ئەو ئوستانە وەسف کرد.
ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای سنووریی سۆماو برادۆستەوە دەستبەسەر کران.
کەسێکی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی کۆزەرانی سەربە ئوستانی کرماشان، بەزەبری چەک چوار ئەندامی بنەماڵەکەی خۆی کوشت.
هونەرمەندێکی خەڕراتکاری کوردی خەڵکی کەنگاوەر پەرستگەی ئاناهیتای بە چەند پەیکەرەی مێژوویی رازاندەوە.
وێنەی ئەو مامۆستا کوردەی کە بە مەبەستی هاودەردی لەگەڵ قوتابییەکەی سەری خۆی تاشیبوو، لەسەر تەمـر (پوول) چاپ کرا.
لەماوەی یەک رۆژدا گرووپی شاخەوانیی ئوستانی ئیلام بە هاوکاریی ژمارەیەک شارەزای شارەکانی تاران، کەرەج و تەورێز توانیان چوار ئەشکەوت لەناوچەی "بانکوڵ"ی ئوستانی ئیلام لە داوێنی چیای "مانشت" بدۆزنەوە.
حەفتەی چوارەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی
لاوێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە برینداری دەستبەسەر کرا.
لەشاری شنۆ كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بە بەشداریی شاعیران، هونەرمەند و ئەدەب دۆستانی كوردستان بەڕێوە چوو.
کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کوژرا.