کرێکارانی کارگەی "زاگروس"ی قوروە لەبەردەم فەرمانداری ناڕەزایەتییان دەربڕی
نزیک بە ٢٠٠ کرێکاری کارگەی "فولاد زاگروس" لەشاری قوروە ناڕەزایەتیان بە دواکەوتنی مووچەی ٧ مانگەیان دەربڕی و لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەیان پێکهێنا.
نزیک بە ٢٠٠ کرێکاری کارگەی "فولاد زاگروس" لەشاری قوروە ناڕەزایەتیان بە دواکەوتنی مووچەی ٧ مانگەیان دەربڕی و لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەیان پێکهێنا.
نوێنەرانی کوردی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە مەجلیسی ئیسلامی، دژایەتی خۆیان بە نیسبەت هەڵوێستی ئەندامانی "فەرهەنگستانی زمان و وێژەی فارسی" دەربڕی.
ئیدارەی برقی شاری دیواندەرە بە مەبەستی "تەمێ کردنی" چەند گوندێکی سەربەو شارە، برقەکەیانی پچڕاندووە.
نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی ئوستانی کرماشان بەرەڕووی کەمیی دەواو دەرمان بوونەتەوە و لە ئێستادا دەواو دەرمانی نەخۆشیی شێرپەنجە لەو ئوستانەدا دەست ناکەوێت.
لە درێژەی فشار و دەستبەسەر کردنی چالاکانی خوێندکاریی کورد لە شاری مەریوان، سێ خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان لە مافی خوێندن بێبەری کران.
مامۆستایەكی "پەروەردەی" قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەكانی شارستانی ماكۆ بە جێگای كڕینی خواردەمەنی قوتابیانی هان داوە پارەی رۆژانەیان بە رۆژنامە بدەن و بیخوێنەوە.
بۆ یەکەمین جار شانۆی "بیرەوەریی نەمران" لە دەرهێنانی ژنە هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
بەهۆی داڕمانی خانووبەرە لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت دوو هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.
لە درێژەی رەوتی فشار بۆسەر چالاکانی مەزهەبی و ئایینیی کورد، چالاکێکی یارسانی و وێبلاگنووسی کوردی خەڵکی کرماشان دەستبەسەر کرا.
ئەمساڵ ٢٠٠ هیکتار لە لەوەڕگەکانی شاری کامیاران لە ئوستانی کوردستان تووشی سووتان و لەناوچوون بوون.