لەمەهاباد رێگری لەكردنەوەی پیشانگەیەکی كتێبی كوردی كرا
بڕیار بوو لە شاری مەهاباد پیشانگەیەكی گەورەی بەرهەمی نووسەرانی كورد بكرێتەوە، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی كردنەوەی پیشانگەكە نەدراوە.
بڕیار بوو لە شاری مەهاباد پیشانگەیەكی گەورەی بەرهەمی نووسەرانی كورد بكرێتەوە، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی كردنەوەی پیشانگەكە نەدراوە.
لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی بەفرانبار (لەماوەی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا)، ٢٦ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٥ ساڵ لە ئوستانی کرماشان منداڵیان بووە.
دۆخی کچە کوردێک کە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە سۆمای چاوانی لە دەست داوە، نالەبارە.
ژنێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت، لە ئەنجامی کێشەی خێزانیدا، لە سەربانی ماڵەکەیان خۆی خستە خوارەوە وگیانی لەدەست دا.
کانوونی نووسەرانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا وڵامی هەڵوێستی فەرهەنگستانی زمانی لە بەرامبەر زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانی دایەوە.
ئیدارەی میرات فەرهەنگی، پیشە دەستییەكان و گەشتیاریی ئوستانی کرماشان ماوەی ١٩ مانگە مووچەی ٢٨ فەرمانبەری نەداوە.
ئوستانی کرماشان لەنێو ئوستانەکانی دیکەی ئێران بە بێکارترین شوێن ناسراوەو ئەو بێکارییەش چەندین خەساری کۆمەڵایەتیی بۆ ئەو ئوستانە بەدوای خۆیدا هێناوە و یەک لەو خەسارانە نەبوونی ئەمنیەت لەشارەکانی ئوستانی کرماشان دایە.
لە درێژەی زیادبوونی تاوان و تاوانکاری و توندوتیژی لە ئوستانی کرماشان، باوکێک دوو منداڵی کەم تەمەنی خۆی کوشت.
دانا لەنج ئاوایی چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی دانیشتووی شاری مەریوان، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ولێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراوە.
حەفتەی دووهەمی مانگی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی