بەرموور: پرژانە سەر ٨ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە حەفتەی رابردوودا
حەفتەی چوارەمی مانگی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی چوارەمی مانگی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
تێکدانی هێلانەی لەق لەقەکانی گوندی ئاڵیاوێی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی ئیدارەی ئاوی ئەو شارە، ناڕەزایەتیی بەرینی دانیشتوانیی گوندی ئاڵیاوێی لێکەوتەوە.
سێ جالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر، کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە سپاردنی ١٥٠ ملیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
لەشارەكانی مەریوان، جوانڕۆ و ئاوایی "نێ"ی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن چالاكانی فەرهەنگییەوە رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٦ ساڵەی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ژمارەیەكی بەرچاو لە لایەنگرانی ژینگە، لەهەوڵێكی خۆرسكدا شاری مەهابادیان خاوێن كردەوە و هاوكات پیشانگەیەكی خۆشنووسیش لە شاری مەریوان و مەهاباد كراوەتەوە.
سمکۆ خلقەتی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، ماوەی ١٥ رۆژە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
لەشاری بۆكان و بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەشاعیران و ئەدیبانی شارەكانی مەهاباد، سەقز، بانە، دیواندەڕە، مەریوان و بۆكان پەردە لەسەر كتێبی "هەنگاو" لادرا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ئوستانی کرماشان، حوکمی شەش مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ هەشت چالاکی فەرهەنگیی کورد پشتڕاست کردەوە.
لە دوو رێوڕەسمی جیاوازدا له شارەکانی سنە و سەقز ڕێوڕهسمی پهردهلادان لەسەر دوو بەرهەمی شێعری و ئەدەبی بهڕێوەچوو.
سەرەڕای هەڕەشەی ناوەند و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسکلامیی ئێران رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو.