بەرموور (٦) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی دووهەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی دووهەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران رەوتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لەڵایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە و لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
دوو کتێب لەسەر زانست و فەلسەفەی سیاسی لەلایەن چالاکێکی فەرهەنگیی شاری پاوەوە وەرگێڕدرانە سەر زمانی کوردی و دەزگای دەزگای چپا و پەخشی سەردەم لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان فشاری خستۆتە سەر هاوسەر و بنەماڵەی چالاكێكی سیاسی كورد و داوای لێكردوون دەبێرۆڵەكەیان رادەستی ئەو ناوەندە ئەمنییە بكەن.
محەمەد سدیق کەبوودوەند، کە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئڤین بە توندی درابوویە بەر لێدان هەتا ئێستا لەبێهداریی زینداندا ماوەتەوە.
بەپێی نەریتی ساڵانە، خەڵكی ناوچەی هەورامانی تەخت رێوڕەسمی ئاینینی ـ نەریتی "كۆمسای"یان لەسەر زیارەتگە و گڵكۆی پیرشالیار بەڕێوە برد.
کرێکارانی کوردی شاری سنە سەرەڕای دۆخی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر ئەو شارە، رێپێوانی رۆژی جیهانی کرێکاریان بەڕێوەبرد.
لە بەرەبەری دادگایی کرانی مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری کوردی خەڵکی شاری ورمێ، سێ پارێزەر لە داگاکانی ئێران، پارێزەریی دۆسیەی شەمسنژادیان بە ئەستۆ گرت.
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری نەوسوود لەزانکۆی ئازادی کرماشان، لەرێگەی خۆ سووتاندنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
مەلا مستەفای رەشیدی ئەدیب و نووسەری کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.