بەڕێوەچوونی چەند چالاكییەکی ئەدەبی ـ فەرهەنگی لە كوردستان
رێوڕەسمی نواندن و ناساندنی كتێب، پێكهێنانی شەوە شێعر و هەروەها لەچاپ درانی بەرهەمێكی شێعری لەچالاكییە ئەدەبی ـ فەرهەنگییەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی بانە، مەهاباد و پاوە بوون.
رێوڕەسمی نواندن و ناساندنی كتێب، پێكهێنانی شەوە شێعر و هەروەها لەچاپ درانی بەرهەمێكی شێعری لەچالاكییە ئەدەبی ـ فەرهەنگییەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی بانە، مەهاباد و پاوە بوون.
ماوەی پێنج رۆژە دارستان و لێڕەوارەكانی شارستانی گیلانغەرب تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە بووەو بەو هۆیەوە نزیك بە سی هەزار هێكتار دارستان بۆتە قوربانی ئاگر.
جۆرێک نەخۆشی ڤایرۆسی، کەلە ئەفریقاوە هاتووەو لە رەشەوڵاخەکانەوە بۆ یەکتر دەگوازرێتەوە، بەرهەمە ئاژەڵییەکانی کوردستانی ئێرانی خستووەتە مەترسییەوە.
لەماوەی نزیک بە ٢ مانگی رابردوودا چەندین پیشانگەی تایبەت بۆ فەرهەنگی نەتەوە جیاجیاکانی ئێران لە فەرهەنگسەراکان بەڕێوەچووە، کە هیچ کام لەوانە ئیزنی بەشداری کردنی فەرهەنگی کوردیان پی نەدراوە.
کۆمەلێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئاگاهیی ئەو شارە گوازرانەوە.
فشار و هەڕەشەی بەرپرسی حەراسەتی شەبەکە بێهداشتی شاری بۆکان بۆسەر پەرستار و ژنە کارمەندانی نەخۆشخانە و شەبەکەی بێهداشت، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی لەو ناوەندانە لێکەوتۆتەوە.
دارستان و لێڕەوارەكانی ئوستانی ئیلام پێویستی بە ٢١٠ ژینگەپارێز هەیە، ئەمە لەحاڵێكدایە كە تەنیا ٤٥ ژینگەپارێز لەو ئوستانە بوونی هەیە.
شاخەوانانی سەردەشتی بە چالاکییەکی شاخەوانی، یادی قوربانیانی کارەساتی کیمیاباران کردنی شاری سەردەشتیان لە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا، کردەوە.
یەکێکی دیکە لە کۆنە راوچییەکانی ئوستانی کرماشان بۆ هەمیشە وازی لە راوکردن هێنا.
بەهۆی کێشەی دارایی و بەتایبەت دۆخی ئابووریی وڵات، یاریگەی شاری ورمێ رەنگی کەلاوە کۆنی بەخۆیەوە گرتووە.