كرێكارانی كارگەی "فولاد زاگروس"ی قوروە لە بەردەم مەجلیسی ئێران كۆبوونەوە
نزیك بە سەد كرێكاری كارگەی فوولاد(پۆڵا)ی زاگرۆس جارێكی دیكە لەبەردەم بینای وەزارەتی كار و مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری دەستەبەربوونی مافەكانیان بوون.









