بەرموور (٢١): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی
دوای سی ساڵ شەڕ و پێكدادان لەنێوان كوردەكان و دەوڵەتی توركیە، باس و خواستی پڕۆسەی ئاشتی لەم رۆژانەدا گرم و گوڕتر بووە و بە دەسپێشخەری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، بڕیارە ئەو پڕۆسەیە لەسێقۆناغدا جێبەجێبكرێ.
وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، مۆڵەتی نمایش کردنی بە بەرهەمی سینەماکارێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ نەدا.
لە چەند ساڵی رابردوودا پرۆژەی جیاکردنەوەی رەگەزی لە زانکۆکان، پارک و شوێنەگشتییەکان بە شێوەیەکی بەرین لە ئارادا بووەو لە ماوەی رابردووشدا لە ناوچە کوردنشینەکان ژنان و پیاوان لە تالارەکانی شایی کردندا بە بڕیاری ئیدارەی ئەماکینی لێک جیا…
چالاکێکی سیاسیی کورد رەوانەی ژووری تاکەکەسی کراو خوێندکارێکی کوردیش حوکمی زیندانی و بێبەری کران لە خوێندنی بۆ بڕایەوە.
چالاکانی سیاسی، نووسەران و رۆژنامەنووسانی کوردستانی ئێران، وێڕای پشتیوانی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگە، کار و کردەوەکانی دەوڵەتی ئیسلامییان مەحکووم کرد.
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەئوستانی ئیلام بەتایبەت لە شارستانی ئابدانان ژمارەیەکی بەرچاو کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
سێچالاكی سیاسیی کورد كە کەسێکیان مامۆستای ئایینیە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە سەرجەم بە ١١ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران.
لە چیاکانی دەوروبەری شاری سەقز، سەربازێک لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
لە کاتێکدا کەمپینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شنگال لە شارەکانی سەقز و کامیاران، بە مۆڵەتی فەرمییەوە ماوەی چەند رۆژێک بوو دەستیان بە چالاکی کردبوو، چالاکییەکانیان پێ راگرتن.