تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین، گیانی وەرزێڕێکی ستاند
تەقینەوەی مینی بەجیماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق، مەرگی هاووڵاتییەکی کوردی لە ئوستانی کرماشاندا لێکەوتەوە.
تەقینەوەی مینی بەجیماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق، مەرگی هاووڵاتییەکی کوردی لە ئوستانی کرماشاندا لێکەوتەوە.
زیندانییەکی سیاسیی کورد کە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی شاری تەبەس دوور خراوەتەوە، بە دانانی بارمتەیەکی قورس مەرەخەسیی پێدرا.
چالاکێکی پێشووی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
٤٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵكی شاری شنۆ، کەلە خولێکی پەروەردەو فێربوونی زمانی کوردیدا بەشدارییان کردوو، دیپلۆمی زمان و ئەدەبیاتی کوردیان پێ بەخشرا.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی چالاکانی سیاسیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، لەگەڵ پەرچە کرداری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لەسێدارەدانی ٥ کەسی لە زیندانی ورمێدا بەڕێوە برد.
سروشت و لێڕەوارەکانی شارستانی جوانڕۆ، ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان وهەڵپەرستیی کەسانی بێ مبالات و هەروەها نەخۆشیی دارەکانەوە، لەگەڵ مەترسی و هەرەشەی لەناوچوون بەرەوڕوو بۆتەوە.
كچێكی خەڵكی شاری دیواندەڕ بە هۆكارێكی ناڕوون لەرێگەی ئاگردانی جەستەی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
قوتابخانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، نە تەنیا لە بوونی ئامێری گەرمکردنەوەی ستاندارد بێبەرین، بەڵکوو بەشێکی بەرچاو لە بینای قوتابخانەکانیش بەهۆی ناستاندارد بوونیانەوە هەرەشە لە گیانی قوتابیان دەکەن.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نزیکبوونەوەی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی کرماشان، مەزارگەی باوە یادگار، کە بە یەکێک لە پیرۆزترین شوێن بۆ پەیڕەوانی ئایینی یارسان دادەندرێت، لەلایەن چەند کەسێکەوە هەوڵی تەقاندنەوەی درا.