هەشت هاووڵاتی لە ناوچەی نەوسوود سەربە شاری پاوە دەستبەسەر کران
هەشت هاووڵاتی بە بیانووی دروست کردنی خانوو لە زەوییەکانی سەر بە ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان لە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە دەستبەسەر کران.
هەشت هاووڵاتی بە بیانووی دروست کردنی خانوو لە زەوییەکانی سەر بە ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان لە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە دەستبەسەر کران.
تەواوی ئەندامانی شووڕای شاری محەممەدیار لە بەخشی ناوەندیی شاری نەغدە سەر بە پارێزگای ورمێ دەستیان لە کارەکەیان کێشاویەوە.
ژمارەیەکی دیکە لە ڕاوچییەکانی کوردستان کە ساڵانێکە خەرێکی ڕاو کردنی پەلەوەرە کێوەییەکانن، بە بەردان کەوەکانیان بۆ باوەشی سروشت، خۆیان لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت کردەوە.
بەرپرسانی حکوومەتی لە هەوڵی دروستکردن و وەڕێخستنی زیندانێکی نوێدان لە شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان.
دوو چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری کامیاران بە دانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد کران.
بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جاددەی نێوان کامیاران_کرماشان ٨ کەس بوونە قوربانی.
بەبەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوە خەڵکییەکان لە چەند پاریزگایەکی ئێران، بۆ پێشگیری لە ماددەی هۆشبەر، لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە سێمینارێک بەڕێوەچوو.
نوسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ، دوو زیندانی بانگهێشت و هەرەشەی لێکردوون.
دوو چالاكی فەرهەنگیی خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات، پاش تێپەڕینی ٣ مانگ لە دەستبەسەر كرانیان لە وڵاتی توركیە ئازاد كران.
لە ئەنجامی شەڕ و تێكهەڵچوونی خەڵكی گوندی "ئەسراو"ی شاری مەریوان، لەگەڵ هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە بریندار و دەستبەسەر كران.