ڕاوین مەتاعی، مامۆستای قوتابخانەکانی دێولان لە کارەکەی دەر کرا
ڕاوین مەتاعی، مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەکانی دێولان بە ٢٣ ساڵ پێشینەی وانەوتنەوە لەلایەن لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە کارەکەی دەر کرا.
ڕاوین مەتاعی، مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەکانی دێولان بە ٢٣ ساڵ پێشینەی وانەوتنەوە لەلایەن لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە کارەکەی دەر کرا.
ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەیفوڵڵا خان غەفاری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "باشبڵاغ" و دانیشتووی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا (یەک و ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤) شەپۆلێک لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە مەریوان دەستی پێ کرد. ئەم دەسبەسەرکرانانە زیاتر بە بانگکردن بۆ ئیتلاعات یان بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و زیاتر پێوەندییان بە…
٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی نەورۆزی گوندی "دۆڵەگەرم" سەر بە شاری سەردەشت، ١٣ هاووڵاتیی کورد لەوانە دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی "شاکار عومەرزادە" تەمەن ١٠ ساڵ و "بڕیار محەممەدیانی" تەمەن ١٤ ساڵ و هەروەها ١١ هاووڵاتیی دیکە بە…
ڕەسووڵ گەلەبان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام، بێڕێزی بە ئێتنیکەکانی ئێران، پڕوپاگەندە و بڵاوکردنەوەی خراپە و بێ حیجابی و هاوکاری لەگەڵ میدیا دژبەرەکان" بانگی لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی…
ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد نیکپەی" تەمەن ٢٨ ساڵ و "کەیهان تەدبیری" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بیلال دادڕەس برای تەحسین دادڕەس بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و محەممەد ئەشتەک، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.