بەکاربردنی ماددەی گوڵ کوژرانی لاوێکی مەهابادی لێ کەوتەوە
چەند لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی کێشانی ماددەی هۆشبەری "گوڵ" کە تووشی تەوهەم هاتبوون، هاوڕێیەکی خۆیان کوشت.
چەند لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی کێشانی ماددەی هۆشبەری "گوڵ" کە تووشی تەوهەم هاتبوون، هاوڕێیەکی خۆیان کوشت.
هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران، لە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و ٧ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو دەستڕێژەدا بە کوشت چوون.
ژمارەیەک لە چالاکانی کوردستانی ئێران، بە ڕێکخستنی کەمپەینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داوای ئازاد کردنی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی بەشداربوو لە کۆبووەنەوەکانی پشتیوانی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانیان کرد.
محەممەد نەزەری، یەکێک لە کۆنترین زیندانییانی سیاسیی کورد، لە هەمبەر گواستنەوەی بۆ بەندی سەروی ئەمنییەتی زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج ناڕەزایەتی دەر بڕیوە و ماوەی ٦٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتووە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێزە ئەمنییەتییەکان دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەر کرد.
پاش سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو ژنە هاووڵاتییە ناڕوونە.
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی دوو هاووڵاتیی کوردیان لە شاری ساین قەڵا دەستبەسەر کرد.
شوڕای بەڕێوبەریی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پیرۆزبایی خۆی لە بەڕێوەچوونی هێمنانەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.
لە ئەنجامی پشتگیری هاووڵاتییانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، هەشت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کران.