حوکمی زیندانییەکی کورد بۆ ٢٠ ساڵ زیندان کەم کرایەوە
حوکمی زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
حوکمی زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
تەرمی دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ژێر هەرەسی بەفردا گیانیان لە دەست دابوو، دوای چوار ڕۆژ دۆزرایەوە.
پشکنینی موبایلی خوێندکاران لە لایەن بەشی ئەمانەتی زانکۆی کوردستان ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ئەو زانکۆیەی لێ کەوتەوە.
دوو هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی تەڕگەوەڕ لە بەفر و کڕێووەدا لە بەرزاییەکانی مارمیشۆ لە سنووری شاری ورمێ بزڕ بوون.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کرا.
دوو کاسبکاری کورد، خەڵکی شارەکانی سەردەشت و سەقز بە دانانی وەسیقە ئازاد کران.
گیان لە دەستدانە ناسروشتییەکان، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای کرماشان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەو پەیوەندییەدا، نزیکەی ١٣٠٠ کەس لەو پارێزگایە بە شێوەی ناسروشتی گیانیان لە دەست داوە.
نوێنەری وەلی فەقیهـ لە شاری سنە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەربازانی میدیایی، پێداگری لە سەر بەربەرەکانێ لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی ئێرانی کرد.
دوو زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندیی ڕەجاییشاری کەرەج لە نامەیەکدا هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە کوردستانی سووریە مەحکووم دەکەن.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا، حوکمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێنپەناهی بە دژایەتی لەگەڵ مافی مەدەنی، هاووڵاتیی بوون و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەزانێ.