کوردستان/ سێ ژن لە شارەکانی سنە و ڕوانسەر دەستبەسەر کران
هێزە ئەمنیەتییەکان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی شاری تاران، سێ ژنی کوردیان لە کوردستان دەستبەسەر کرد.
هێزە ئەمنیەتییەکان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی شاری تاران، سێ ژنی کوردیان لە کوردستان دەستبەسەر کرد.
ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد له شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقە ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری گیلانغەربی سەر بە پارێزگای کرماشان، ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی کەسێک، لە چاوەڕوانی ئێعدام کردن بە سەر دەبات.
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی ئێعدامی بۆ هاووڵاتییەکی کوردی سوننی مەزهەب بڕیەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە…
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕوودای چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری تاران، لە شارەکانی سەردەشت، بۆکان، پیرانشار و ڕوانسەر ژمارەیەک هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارانەیان دەستبەسەر کردووە.
کۆڵبەرێکی کورد لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، پاش بریندار بوون لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، دەستبەسەر کرا.
شارەداریی شاری کرماشان بە بیانووی ئاودانی زەوییەک، بەشێکی زۆر لە شوێنە مێژوویەکانی مەسیحییەکان لە لایەن کەسانی نەناسراوە لە ناو دەبات.
بە تەقەی ڕاستەوخۆی هەنگی سنووری لە ناوچەی نەوسوود لە کۆڵبەرانی کورد، هاووڵاتییەک بریندار بوو.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پاش ڕوودوای ئەم دوایانەی شاری تاران دەیان کەسیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستن.
١٢ کەسایەتی ناسراو لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆیی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک داوای کۆتایی هێنان بە بڵاوکردنەوەی ڕق و بوغر لە دژی کوردەکان بوون.