زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی قەزوێن مانی لە خواردن گرت
زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس لە زیندانی "چووبیندەر"ی قەزوێن لە هەمبەر بێبەش کردنی لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس لە زیندانی "چووبیندەر"ی قەزوێن لە هەمبەر بێبەش کردنی لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوە مین هەر دوو چاو و لاقێکی لە دەست داوە.
زیندانییەکی سیاسی کورد، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوازرا.
باری تەندروستی کۆڵبەرێکی کورد کە دڕکەپەتکی (نخاع) دووچاری زیان بووە ، لە مەترسیدایە و لە نەخۆشخانەی "خومینی ورمێ" خەوێندراوە.
زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانی شاری سنە، زیاتر لە یەک ساڵە چارەنووسی ناڕوونە.
دیرینترین زیندانی سیاسی کوردستان و ئێران جارێکی دیکە مانی لە خواردن گرت.
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٣ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە دوو کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.
مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار کە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەی شاری پیرانشار دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوون بوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سەردەشت سێ چالاکی مەدەنی و پێشنوێژی مزگەوتی شیوە برایمیان بانگهێشت و دەستبەسەریان کردن.
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "ئیستشن" هەڵگری ٧ کۆڵبەری بانەیی لە ڕێگای بانە ـ ئارمردە بەداخەوە کەسێک گیانی لە دەست دا و ٦ی دیکەش برینداربوون.