زارا محەممەدی بە بارمتەی قورس ئازاد کرا
ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش ٦ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.
ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش ٦ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شارەکانی کوردستان و کوژران، برینداربوون و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان، شوناسی دوو هاووڵاتیی کوژراوی دیکەی خۆپیشاندانەکانی کرماشان و مەریوان ڕوون بووەوە.
شوناسی لاوێکی کوردی دەسبەسەرکراو لە خۆپیشاندانەکانی مەریوان، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕوون بووەوە.
٨ هاووڵاتی لە شارەکانی مەریوان و جوانڕۆ، بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان" دەسبەسەر و لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
پزیشکی یاسایی کرماشان بۆ دانەوەی تەرمی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە، داوای بڕی ٧٠ ملیۆن تمەنی لە بنەماڵەکەی کردووە.
شوناسی دوو هاووڵاتی کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کرماشاندا دەسبەسەر و دواتر لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی مەئموورانی حکوومەت گیانیان لەدەست دابوو، ڕوون بووەتەوە.
حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی و کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانـ"ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.