کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری پیرانشار بریندار کرا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری پیرانشار بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری پیرانشار بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.
مامۆستایەکی زانکۆ، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
شوناسی چوار هاووڵاتیی ناڕازیی دەسبەسەرکراو لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی سنە و مەریواندا، ڕوون بووەوە.
ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، بە لێئەستاندنی بەڵێننامە لە گرتنگە ئازاد کرا.
حوکمی لێدانی ٧٠ زەربە قامچیی ژنێکی خەڵکی خۆی، لەلایەن نووسینگەی بەڕێوەبەریی سزای دادگوستەریی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە مەریوان، کاسبکارێک گیانی لەدەست دا و کاسبکارێکی دیکە بریندار بوو.
ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد.
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی کرماشانی دەسبەسەر کرد.
لقی یەکی دادگای نیزامیی یەکی پارێزگای ورمێ، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زەنجان مەحکووم کرد.