سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکییان لە مەهاباد دەسبەسەر کرد

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیار سلێمان‌پوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "سێپێهر عەبباس‌نژاد"، کوڕی بەهمەن، خەڵکی گوندی "تولەکی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "ئەسکەندەر زاڕع"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "زندەشت" سەر بە سەڵماس و "حەمزە…

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە مەهاباد درێژەی هەیە

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "کاوە سلێمان‌پوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

پارێزەرێک بۆ زیندانی وەکیلاوای مەشهەد ڕاگوێزرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، پارێزەرێک بە ناوی "جەواد عەلی‌کوردی" پارێزەری دادگوستەری و ئەندامی پێشووی شۆرای شاری سەبزەوار، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی وەکیلاوای شاری مەشهەد کرا.

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ سێ زیندانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، سێ زیندانی بە ناوەکانی "سێپێهر عەبباس‌نژاد"، "ئەسکەندەر زارع" و"حەمزە ڕەزایی"، لە خەوتنگەی ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

مەهاباد؛ دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ڕزگار عەینالوو"، کوڕی ئەمیر و "ئەحەد سۆنە"، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" سەر بە بەخشی ناوەندیی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ مەهاباد
کوردستان

هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن قەرەداغی"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

دادگای پێداچوونەوەی مازەندەران حوکمی ڕاگواستنی موژگان کاووسیی بۆ یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز دەر کرد

لقی ٢٨ی دادگای پێداچوونەوەی مازەندەران، حوکمی ڕاگواستنی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بۆ یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز و نزیکترین زیندان بە شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو دەر کردووە.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١