هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ئیسفەهان ئێعدام کرا
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان کەریمی" کوڕی "غوڵام" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی "دەستگێرد"ی ئیسفەهان ئێعدام کرا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان کەریمی" کوڕی "غوڵام" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی "دەستگێرد"ی ئیسفەهان ئێعدام کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەختیار توورباڵاگیر" و "موختار توورباڵاگیر"، کوڕی مەحیەدین و خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.
ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی"، خەڵکی ورمێ دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژ، زیندانییەک بە ناوی "ئیبراهیم نەسیریخا"، خەڵکی شاری سەڵماس بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا.
سومەیە کارگەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی "ناهید تەقوایی، بەهارە سلێمانی، نازەنین محەممەدنژاد و مێهران ڕەئووف، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئیمان ئەفشاری"، سەرجەم بە ٣٨…
شەوی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی عەبدوڵڵا"، خەڵکی سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ئەو شارەدا بە توندی بریندار بووە.
مەرەخەسیی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، بۆ دووهەمین جار درێژ کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ناسر خورشیدی"، خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕەحمان ئەسەدی"، کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "حەسەن شادیخا" خەڵکی…
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سۆران دوورباش" و"ئاکۆ دوورباش"، خەڵکی گوندی "خانەگێ" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.