لەگەڵ ئازادیی مەرجداری باپیرە بەرزە دژایەتی کرا
لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لەگەڵ ئازادیی مەرجداری باپیرە بەرزە، زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار دژایەتی کرد.
لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لەگەڵ ئازادیی مەرجداری باپیرە بەرزە، زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار دژایەتی کرد.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کاوە منبەری"، "شێرکۆ منبەری"، "پەیام منبەری" و "سەریاد منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە و هەروەها "بێهزاد محەممەدی"، خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی…
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، ناهید کەمانگەر، هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "حەسەن مەعرووفپوور" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی مەلا عومەر لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەسائی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی ڕەشید و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٦ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمین ئێرانیزادە"، کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە ورمێ و "شێرزاد شۆقیقاسملوو"، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "مام براییم" سەر بە ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.
سەدان هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران بە واژۆکردنی نامەیەک ڕوو لە ڕێبەری حکوومەتی ئێران، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدامی بەندکراو لە زیندانی سنە بوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، عەزیمە ناسری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمیر ڕەزایی"، کوڕی جەمیل و "ئارەش ئەحمەدی"، کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەعرووف ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە سەوڵاوا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان، بریندار بووە.