سەقز؛ عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری دەسبەسەر کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٨ی ڕەزبەر، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییکانەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٨ی ڕەزبەر، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییکانەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کارۆ کەریمی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئەحمەدی"، کوڕی والی و خەڵکی گوندی "زمکان" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری بێستوون، لاقی بریندار بوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەریف ئەمینی"، تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "شوێ" سەر بە بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدتاهیر حوسێنپوور"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی ڕەزا و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید فەقیهی"، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود، بە توندی بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ۲٦ی ڕەزبەر، ڕۆژنامەوانێکی کورد بە ناوی "جەبار دەستباز"، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ڕۆژی هەینی ۲۳ی ڕەزبەر، ژنێک بە ناوی "لەیلا شەکیبا"، کچی فەتحوڵڵا و خەڵکی سنە، بەدەست هاوسەرەکەی لە یەکێک لە ماڵەکانی هەڵکەوتوو لە شەقامی "ڕۆکنا"ی هەمەدان کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی ڕەزبەر، ژنێک بە ناوی "سۆعدا خەدیرزادە"، کچی ڕەحیم و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.