یەکشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زەنجان؛ منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ خەڵکی ماکۆ لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی هێزی ئینتیزامی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار، مەئموورانی هێزی ئینتیزامی ماشینی هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "کەماڵ پەڵەنگی"، خەڵکی گوندی "مەلا حەسەن"، سەر بە ماکۆ داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کچی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی "مزگین پەڵەنگی" تەمەن ٧ ساڵ…

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "حامید مەنووچێهری"، "محەممەد کەریم‌نژاد" و "سوبحان شووهانی" لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

شەمزین محەممەدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەمزین محەممەدی"، خەڵکی گوندی "ئاڵی کەند" سەر بە بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ عەبدوڵڵا مەهجوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی" سەر بە شاری سەقز، پاش ٧٠ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، ئازاد کرا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ سنە
کوردستان

سنە؛ مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانبار، مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان و لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ سنە
کوردستان

ورمێ؛ درێژەی گەڕان بۆ دۆزینەدوەی سێ کۆڵبەر بێسەروشوێنبوو لە بەفر و کڕێوە

گەڕان بۆ دۆزینەوەی سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانی‌فەرد" کوڕی کەریم، "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت و "ئەسعەد سەدانی‌فەرد" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "باوا"ـی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، کە بەهۆی کڕێوە لە دۆڵی "بینار" بێسەروشوێن…

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ ورمێ