برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشید قادریزادە" خەڵکی گوندی "دشە"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، بریندار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشید قادریزادە" خەڵکی گوندی "دشە"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، بریندار کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان وەیسی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی "خواڕەحم" خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی شاری مەریوان، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرابوو، بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەفەر سوبحانی" کوڕی حەیدەر، خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی ٩ی بانەمەڕ، ئارمین شەریفە، چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
حوکمی زیندانیی دوو هاوووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمین ئێرانی زادە" کوڕی ناسر خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە شاری ورمێ و "شیرزاد شەوقی قاسلوو" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "مام برایم" سەر بە شاری ورمێ به "تسلیم بە رای" کەم کرایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئومید یوونسی" و "موختار شامورادی" خەڵکی شاری سەلاسباوەجانی لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گولـلەی تاپڕ لە سنووری نەسوود پێکران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ، فواد عینایەتی دوایین دەسبەسەرکراوی ڕێوڕەسمی نەورۆزی سنە، دوای ٣٧ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحمان ئەسەدی"، "فەرهاد مەعرووفی"، "عوبەید ئەنوەری"، "ڕێبوار چارکداری" و "جەلال قادریزا" خەڵکی شاری شنۆ، بە "تەسلیم بە ڕەئی" (تسلیم بە رای)، کەم کرایەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کوڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود مەحموودی" ٣٢ ساڵە و کوڕی "سەعید"، خەڵکی گوندی "سێوەڕ"ی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕ، "غوڵامڕەزا شەریفە" مامۆستای خانەنشینکراو و لە چالاکانی فەرهەنگییانی سنە، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.