عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "عوسمان ئیسماعیلی" چالاکی کرێکاری پاش ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "عوسمان ئیسماعیلی" چالاکی کرێکاری پاش ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "مورتزا سەیدی" چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "فەرهاد میرزایی" ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی مەحموود نیرومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد لە گرتووخانەی "وەکیلئاباد"ی شاری مەشهەد، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، بۆ دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، مامۆستایانی مەریوان پاش بانگەوازی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بۆ پشتیوانی لە ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا و ناڕەزایەتیی دەربڕین بەنیسبەت بێڕێزی و سووکایەتیکردن بە مامۆستایان مانیان گرت.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بانەمەڕ، جەنازەی "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت، یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، پاش ١١٤ ڕۆژ لە خاکی تورکیە لە گوندی "گەلێشمـ"ـی ئەو وڵاتە دۆزرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بانەمەڕ، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "بەهائەدین مستەفانژاد" تەمەن ٣٠ ساڵە کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "بەرکەمرانـ"ـی شاری پیرانشار بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کران.
ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرکۆ تابناک" خەڵکی بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە دژکردەوەیەکدا، لەمەڕ بارودۆخی تەندروستیی سۆعدا خەدیرزادە، ژنە دووگیانی دەسبەسەرکراو لە زیندانی ورمێ، کە بە نیشانەی ناڕوونبوونی چارەنووسی مانی لە خواردنی چێشت و دەرمان گرتووە، ڕایگەیاندووە: "دەسبەسەرکردنی…