شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مامۆستایەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، "عەزیز قادرتاج" مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی گوندی "نەرزیوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ڕێبوار چارکداری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری" پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سەرپێڵ‌زەهاو لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووماڵی هەواڵی دەسبەسەریی هاووڵاتییانی ناڕازی بە گرانی، هوشدارییان بە کاناڵە تێلگێرامییەکان دا

ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەرپێڵ‌زەهاو هۆشدارییان بە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلگێرامییەکانی ئەو شارە دا کە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و هەواڵی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی ناڕازی بە گرانی، خۆیان ببوێرن.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ورمێ؛ ژنێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "ئازادە ئیبراهیمی" کچی عەسکەر خەڵکی ورمێ، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ ورمێ
کوردستان

محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی محەممەدتاهیر خەڵکی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی…

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری "تەتە" بریندار بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مادێح کەریمی" خەڵکی گوندی "بڵبەر" و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "تەتە"ی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢