ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر بێسپار" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی فەتاح خەڵکی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

کەژاڵ نەسری بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

کەژاڵ نەسری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی، مەحکووم کرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ دوو هاووڵاتیی کورد هەر کامەیان بە بارمتەی زیاتر لە ٣ میلیارد تمەن ئازاد کران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئاکام خزرزادە" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "کانی بوداغـ"ـی شاری پیرانشار و "عوسمان دڵسۆز" تەمەن ٦٤ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "زێوکە"ی پیرانشار، هەر کامەیان بە دانانی…

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ زیندانی نەغەدە
کوردستان

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئیجلال قەوامی بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی شاری سنە، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" لە لقی ٥ی لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢